ئامانجی سەرەکی پاکێجەکە: دابینکردنی سەرجەم پێداویستییە بنەڕەتییەکانی جەستە لە ڤیتامین و کانزا و ئەسیدە چەورییە گرنگەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی انرژی و چالاکی گشتی، و پەرەپێدانی تەندروستی ئێسک، دڵ و سیستەمی بەرگری جەستە.
ڕۆڵی بەرهەمەکان لەم پاکێجەدا:
ئۆمێگا ٣ (Omega 3 Fish Oil): تەندروستی دڵ و مێشک دەپارێزێت و هەوکردنەکان لە جەستەدا کەم دەکاتەوە.
کالسێۆم و ڤیتامین دی ٣ (HONOR CaD3): ئێسک و ددانەکان بەهێز دەکات و یارمەتی مژینی دروستی کالسیۆم دەدات لە جەستەدا.
ڤیتامین بی کۆمپلێکس (Vitamin B Complex): زیندەچالاکی خێرا دەکات و انرژی و چالاکییەکی بەردەوام بە جەستە دەبەخشێت بە درێژای ڕۆژ.
ڤیتامین دی ٣ (Vitamin D3): سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات و تەندروستی ئێسک و ماسولکەکان ڕێکدەخات.
ئەی-زێد مەلتی ڤیتامین (A-Z Multivitamins + Minerals): پێکهاتەیەکی گشتگیرە بۆ پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکانی ڤیتامین و کانزا و دابینکردنی هێز و ڤایتالتی گشتی.
بە کورتی: پاکێجێکی تەواو و پزیشکییە بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی، بەرزکردنەوەی بەرگری و پڕکردنەوەی هەموو پێداویستییە خۆراکییەکانی جەستە لە ژیانی ڕۆژانەدا.