ئامانجی سەرەکی پاکێجەکە: سووتاندنی چەوری کەڵەکەبوو، دابەزاندنی کێش بەبێ لەدەستدانی ماسولکە، پاراستنی ماسولکەکان لە داڕمان لە کاتی کەمخۆراکیدا (دایەت)، و هێشتنەوەی وزە لە ئاستێکی بەرزدا.
ڕۆڵی بەرهەمەکان لەم پاکێجەدا:
وەی پڕۆتین (Maximum Whey Protein): سەرچاوەی پڕۆتینی بێ چەورییە بۆ پاراستن و دروستکردنی ماسولکەی ساف بەبێ زیادکردنی کالۆری ناپێویست.
تێرمۆ سلیم (Thermo Slim): چەوری سووتێنەرێکی زۆر بەهێزە (Thermogenic) کە زیندەچالاکی (حەرق) خێرا دەکات و چەورییە کەڵەکەبووەکان و سفتەکان دەسووتێنێت.
سی ئێڵ ئەی (CLA): ڕێگری دەکات لە دروستبوونی چەوری نوێ لە جەستەدا و یارمەتی گۆڕینی چەوری دەدات بۆ وزە.
سی ئەی-ئێچ ئێم بی (Ca-HMB): قەڵغانی پاراستنی ماسولکەیە (Anti-Catabolic)، بەتەواوی ڕێگری دەکات لە پووکانەوەی ماسولکە لە کاتی دایەتی قورس و کەمی کالۆریدا.
ڤیتامین دی ٣ (Vitamin D3): تەندروستی ئێسک دەپارێزێت و سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات لە کاتی دابەزاندنی کێشدا.
خواردنەوەی وزەبەخشی زیکۆ (Zico Energy Drink): وزەیەکی خێرا و کتوپڕت پێدەبەخشێت پێش ڕاهێنان بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو بێهێزییەی بەهۆی دایەتەوە دروست دەبێت.
بە کورتی: باشترین و گشتگیرترین پاکێجە بۆ قۆناغی دابەزاندنی کێش و وشککردنەوە (تنشيف)، کە گەرەنتی سووتاندنی چەوری دەکات بەبێ ئەوەی یەک گرام لە ماسولکەکانت لەدەست بدەیت.